عیراقی
"لێکتێگەیشتنی سونە و کورد لێکتێگەیشتنی شیعەش دەسەپێنێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح باوەڕی وایە لێتێگەیستنی سوننە و کورد لە نێوان خۆیاندا، وا دەسەپێنێت کوتلە شیعییەکانیش لێکتێگەیشتنی ھاوبەشیان ھەبێت.
سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح باوەڕی وایە لێتێگەیستنی سوننە و کورد لە نێوان خۆیاندا، وا دەسەپێنێت کوتلە شیعییەکانیش لێکتێگەیشتنی ھاوبەشیان ھەبێت.
نووسینگەی راگەیاندنی ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی بڕوای بەوەیە، ناکۆکی و لێکدوورکەوتنەوەی شیعەکان لە بەرژەوەندی ھیچ کەسێک نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ھادی عامری سوپاسی ھەردوو لایەنی کوردیشی کردووە، کە پێکەوە پشتیوانیان لە لێکتێگەیشتنی ماڵی شیعە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموو توانای خۆیان خستووەتە گەڕ لە پێناو لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش لە نێوان لایەنە شیعییەکاندا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەتی داھاتوو بەرپرسیاریەتی گەورەی لە ئەستۆدایە و پێویستی بە کاری پێکەوەی و لێکتێگەیشتنی سیاسی و دەستەجەمعی ھەیە.
ر. ئ.
ر. ئ.