عیراقی

سبەینێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

سبەینێ یەکەم دانیشتینی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی هەتائێستا ریکەوتن نەکراوە پێناچێت دەستەی سەرۆکایی پەرلەمان دیاریبکرێت، ئەوەی لەیەکەم دانیشتندا ئەنجامدەدرێت تەنها چەند کارێکی رۆتینی دەبێت. 

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق كارنامەی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە مارشی کۆماریی عیراق دەستپێدەکات، دواتر چەند ئایەتێکی قورئان دەخوێندرێتەوە، پاشان سوورەتی فاتیحە بۆ رووحی شەهیدانی عیراق دەخوێندرێتەوە، ئینجا ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عیراق وتارێک پێشکێش دەکات بۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی پەرلەمان و خوێندنەوەی ناوی ئامادەبووان، دواتر بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.

بەپێی کارنامەکە، ئەو کەسەی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانە وەک سەرۆکی یەکەم دانیشتن داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن،  بەبۆنەی دەستپێکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان وتارێک پێشکێش دەکات، لە کۆتاییشدا دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و هەردوو جێگرەکەی دەکرێتەوە.

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق داوای لە خولی نوێی پەرلەمان کرد رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 09-01-2021 کۆببێتەوە، بڕیارە خولی نوێی پەرلەمان لەو وادەدا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا نە کورد و نە شیعە و نە سوننە بە ئاشکرا کاندیدی خۆیان بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکوەزیران دەستنیشاننەکردووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان