کوردستانی
دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە دوو چالاکی جیادا راگەیاند کە یەکێکیان بڕێک دۆلاری ساختەی پێبووە و ئەوەی دیکەشیان بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە دوو چالاکی جیادا راگەیاند کە یەکێکیان بڕێک دۆلاری ساختەی پێبووە و ئەوەی دیکەشیان بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای چاودێریکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان- نووسینگەی راپەرین کە دراوی ساختەی ئەمەریکی پێ بووە و بەنیاز بووە ساغی بکاتەوە، پاش وەرگرتنی دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت".
باسی لەوەشکردووە "لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕی 850 دۆلاری ساختەدا لەجۆری 50 دۆلاریی, تۆمەتبار (ئ، ب، ع) لەدایکبووی 1992 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەلایەکی دیکەوەو پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێک کە بازرگان و بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەرە، مەفرەزەکانی نووسنگەی ناوبراو تۆمەتبار (م، ی، م) لەدایکبووی 1994 دەستگیر بکەن, تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی ھۆبەی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی دەکرێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا