کوردستانی

موسەنا ئەمین خۆی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کاندید دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


موسەنا ئەمین خۆی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کاندید دەکات
مەودا میدیا-

موسه‌نا ئه‌مین، کاندیدی سەرکەوتوو بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند.

ئەمڕۆ شەممە هەشتی کانوونی دووەم موسەنا ئەمین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "من بە ناوی یەکگرتووی ئیسلامی و فراکسیۆنەکەمەوە رایدەگەیەنم، خۆم بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کاندید دەکەم".

ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژەمان بۆ مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئامادەکردووە و دڵنیاشین پرۆژەکە سەرۆکی پەرلەمان کارا دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆی بە راستی راپەڕێنێت و رێگری لە سەرپێچیکردنی یاسا بکات، هەروەها گەندەڵییەکان سنووردار بکات".

باسی لەوەشکرد "پێویستە کوردەکان کەبوونە خاوەن پێگە و پۆستی خۆیان لە حکومەتی عیراق، هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردنی عیراق، بە تایبەتی میلەتی کورد و خاکی کوردستان".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan