کوردستانی

لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی زیندانییەک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی زیندانییەک دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی زیندانییەک دەکات لە چاکسازی گەورانی شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی لەدەستدانی زیندانییەک ھەر ئەمڕۆ کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئامانج لەو سەردانە بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لەو کەیسە و چۆنێتی رووداوەکە و بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت بۆ دەرخستنی راستی و دروستی ئەو رووداوە، پاشان  ھۆڵەکانی سزادراوەکانی بەسەر کردەوە لە کێشە و گرفتەکانیانی کۆڵتیەوە و گوێ بیستی داواکاریەکانیان بوو".

ئەوەش هاتووە "شایەنی باسە ھاوکات لیژنەیەکی  سێ کەسی پەرلەمان بۆ لێکۆلینەوە لە ھۆکاری  گیانلەدەستدانی ئەو زیندانییە سەردانی چاکسازیان کرد کەپێک ھاتبوون لە بەرێزان  خاتوو گولستان ، خاتوو بەدریە ، خاتوو شادیە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی 7ی کانونی دووەمی 2022 زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ناوی "هـ، م" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan