گێتی

کۆچبەران لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆچبەران لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

بەپێی بڵاوکراوەیەک کە لەلایەن کونسوڵییەتی پۆڵه‌ندا لە هەولێر نێردراوە بۆ بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات هاوڵاتییان لە مەترسی گەشتکردن بۆ بێلاڕووسیا  ئاگادار بکرێنە.

دابان نەجمەدین، رێکخەری پەیوەندییەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند "بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا کە لە رێگەی کونسۆڵییەتی پۆڵەنداوە لەهەولێر نێردراوە بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تیایدا ئەو مەترسی و پێشهاتانە رووندەکاتەوە سەبارەت بەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە رێگەی بیلاڕووسیاوە دەیانەوێت سنوورەکانی پۆڵەندا ببەزێنن و بچنە ئەو وڵاتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەم بڵاوکراوەیە بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە لەوەی بە گەشتکردنیان بۆ وڵاتی بیلاڕووسیا بڕیارێکی پڕمەترسی لەسەر ژیانی خۆیان دەدەن کە هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە و ناتوانن لە ئەوروپا جارێکی دیکە دەست بە ژیانێکی تازە بکەنەوە، ئەو هاوڵاتییانەشی لە سنووری بیلاڕووسیان و ناتوانن بپەڕنەوە لە باردۆخێکی خراپدا ژیان گوزەر دەکەن و پارەیەکی زۆریان لە دەستچووە بەهۆی ئەو بڕیارە هەڵەیەوە”.

رێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "وڵاتی پۆڵەندا لە چەند ساڵی ڕابردودا هەماهەنگی زۆرباشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و گەشەیەکی بەرچاوی بازرگانی دروست بووە لەنێوان هەردوو وڵاتدا و یاداشتنامەی لێک تێگەشتن واژۆ کراوە لەنێوانی ژووری بازرگانی پۆڵەندی و یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان ، کە بەم هۆیەوە ئاسانکاری زۆر کراوە بۆ بازرگانانی کوردستان کە سەردانی پۆڵەندا بکەن بەمەبەستی چالاکی بازرگانی".

جەختیکردەوە پۆڵەندا بووەتە یەکێک لە وڵاتە گرنگەکانی بۆ خوێندکارانی کوردستان کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر خوێندکار روویان لە وڵاتی پۆڵەندا کردووە بە مەبەستی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا و چەندین خولی ڕاهێنانی بازرگانی و پیشەی. هەروەها ڕێکخراوی ئازادی و کارسازی پۆڵەندی ساڵانە چەند ۆرکشۆپ و چالاکی ڕێکخستووە لە وڵاتی پۆڵەندا کە گەنجانی کورد لە بەشدارییان هەبووە تیایدا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب