کوردستانی

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەپێی بڕیارەکەش بێت، وادەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن گشت فەرمانبەرانی حکومەت درێژدەکرێتەوە تا 20ی ئەم مانگە.

ئەمڕۆ شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا لە خاڵە سنوورییەکان بۆ هەموو گەشتیارێک تەنانەت کە ئەگەر کارتی ڤاکسینیشیان هەبێت، ئەمە جگە لەو کەسانەی کە پشکنینی 48 کاتژمێری پێشتریان پێبێت.
س،ر
Qaiwan
Qaiwan