کوردستانی

بوتڵی غاز بە پێنج هەزار دینار دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوتڵی غاز بە پێنج هەزار دینار دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ لقی کەرکوک کۆمپانیای خزمەتگوزاری غاز بە هەماهەنگی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان لقی کەرکوک دەست بە دابەشکردنی بوتڵی غاز دەکات بە نرخی پێنج هەزار دینار.

موزەفەر ئیبراهیم شەمسەدین، بەڕێوەبەری لقی کەرکوک کۆمپانیای خەمەتگوزاری غاز رایگەیاند "کۆمپانیای خەمەتگوزاری غاز بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان لقی کەرکوک سبەینێ یەکسەممە 9ی کانونی دووەمی 2022 لە گۆڕەپانی عوقبە بن نافع لە گەڕەکی رێگەی بەغدای کەرکوک بوتڵی غاز بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت بە نرخی پێنج هەزار دینار".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە نرخی بوتڵی غاز بەرزبووەتەوە بە جۆرێک بارگرانی بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە، حکومەتیش هۆکارەکەی بۆ کەمی بەرهەمی غاز دەگەڕێنێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan