کوردستانی

هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد  لەماوەی 7 ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئاماژەی بەوەکرد بۆ ساڵی 2021 زۆرترین ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەھۆی سروشتی جوانی کوردستان و ئەو گرنگییەی بە کەرتی گەشتیاری دەدرێت، ساڵ بە ساڵ ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندابووە، جگە لە ساڵی 2020 کە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی سنوورەکان لە جیھان داخرابوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ساڵی 2021 زۆرترین رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و یەکەمین ساڵە لە چوار ملیۆن تێپەڕیوە کە دەکاتە 525% بەراورد بە حەوت ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیادی کردووە".



س،ر
Qaiwan
Qaiwan