کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا-

ئەمشەو شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە شاری بەغدا بە مەبەستی چاودێریکردنی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی مەودا میدیا، ئەمشەو شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە شاری بەغدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هیچ لایەنێک کۆنابێتەوە تەنها مەبەستی سەردانەکە بۆ یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانە و چاودێریکردنی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عیراقە کە سبەینێ یەکشەممە 9ی کانونی دووەمی 2022 ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شاندێکی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد و هۆشیار زێباری لە بەغدایە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب