عیراقی
کێ دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، بەهێزترین کاندید کێیە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵیی عیراقەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکەم کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتیی بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان ئەنجام دەدات.
کاراون یاروەیس، کاندیدی سەرکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی کانونی دووەمی 2022 کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان مەحمود مەشهەدانی کە بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی عیراقە کۆبوونەوەکە بەرێوە دەبات".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، پاشان خولی پێنجەمی پەرلەمان دەستپێدەکات و مەحمود مەشهەدانی وتارێکی دەبێت".
کاروان یاروەیس وتی "دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی دەکرێتەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە سەر رێککەوتنی نێوان لایەنەکان، هەروەها هەموو ئەندامێکی پەرلەمان مافی هەیە خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان بێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننەکانە و پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بۆ کوردە و پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ لایەنە شیعەکانە، هەروەها بەپێی ئەو دەنگۆیانەی باس دەکرێت محەمەد حەلبوسی دەبێتەوە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق.
س،ر