کوردستانی

رەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکات لەبارەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییەوە کە دەبێتە جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی هاتووە "هاوڵاتییان دە توانن كارتی نیشتمانی دەربھێنن كە دەبێتە جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی و زانیاریكانی كارتی زانیاری كارتی نیشتمانی دەبێتە هۆی خێرا راپەراندنی كارەكانیان وە لە ئایندەشدا تەنها پشت بەو كارتە دەبەسترێ‌ بۆ رایكردنی كاروباری هاوڵاتیان لە فەرمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا".  
  
کارتی نیشتمانی پێویستی بەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە هه‌یه‌:   
  
سه‌ره‌تا هاوڵاتی‌ سه‌ردانی‌ نووسینگه‌كانی‌ دەوروبەرى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیی‌ ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی‌ سلێمانی‌ ده‌كات بۆ پركردنه‌وه‌ی‌ فۆرمی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ نرخی‌ هه‌ر فۆرمێك ته‌نها ( 3000 ) دیناری‌ عیراقییه‌ فۆڕمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنیێ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌  
  
1- رەگه‌زنامه‌ی عیراقی (نسخه‌ی ئەسڵی)  
2- پێناسی باری شارستانی (نسخەی ئەسڵی)  
3- كارتی زانیاری (نسخه‌ی ئەسڵی)  
  
س،ر
Qaiwan
Qaiwan