وەرزش

چاڤی چۆن باسی یەکسان بوونەکەیان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاڤی چۆن باسی یەکسان بوونەکەیان دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیدا رووبەڕووی یانەی گرانادا بوویەوە، هەرچەندە بەرشەلۆنە بە گۆڵێک پێشکەوت، بەڵام لە دواساتەکاندا گۆڵی یەکسان بوونەوەی لێ تۆمارکراو دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

دوای یارییەکەش چاڤی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی یەکسان بوونەکەیانی کرد و نەیشاردەوە کە لەدەستدانی دووخاڵ بۆ یانەکەمان زۆر ناخۆش بوو.

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هۆکاری یەکسان بوونەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەوەی لە راهێنانەکان ئەنجامیانداوە نەیان توانی لە یارییەکەدا وەکو پێویست بەکاری بهێنن.

ئەو راهێنەرە نەیشاردەوە کە پێویستە ئێستا رەخنە لە خۆمان بگرین کە بۆچی لەو یارییەدا کەوتینە داوی یەکسان بوونەوە.

چاڤی لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی راگەیاند کە دەبێت ئارام بگرین و بتوانین لە یارییەکانی داهاتوودا خاڵ بە فیڕۆ نەدەین، چونکە دەبێتە هۆی دواکەوتنمان لە لالیگا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە