گێتی
وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی کەرکوک و رۆژئاوای کوردستان دوو پەیامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند هەوڵ دەدەن بۆئەوەی هیچ کارێکی نەرێنی لە کەرکوک روونەدات، لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت "هەر کارێک بۆ پاراستنی سنوورەکانمان پێویست بێت دەیکەین".
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەمیانی دیدارێکی رۆژنامەوانیی لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی، باسی چەند پرسێکی گرنگی کرد و تێیدا دۆسیەی ئەمنیی کەرکوک و ئەگەری هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان هەبوون.
ئاکار لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئەمنی کەرکوکەوە رایگەیاند "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە نزیکەوە چاودێریی دەکەین. بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبووڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە کەرکوک، ھەموو ھەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ کارێکی نەرێنی لە رووی ئەمنییەوە روونەدات".
وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت "ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئاسایشی هاوڵاتییانمان و سنوورەکانمانن، بۆ ئەو مەبەستەش هەر کارێک پێویست بێت دەیکەین".
ب.م