کوردستانی

لیستێکی دیکەی مووچە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستێکی دیکەی مووچە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکات.

بە پێی خشتەیەک کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی گەنجینەکانی کردووە، سبەینێ سێشەممە 11/1/2022 مووچەی مانگی 12ی 2021ی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.   

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان 25ی هەموو مانگێک دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، بەڵام بەچەند هۆکارێک دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دواکەوت و کەوەتە مانگی یەکی ساڵی نوێوە و ئەمڕۆ شەشی کانوونی دووەمە و تائێستا چەند وەزارەتێکی کەم مووچەیان وەرگرتووە، ئەوە لە کاتێکدایە نزیک دەبینەوە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan