کوردستانی

داوادەکرێت ئەو کەسانەی دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە ژەمی سێیەمیش وەربگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوادەکرێت ئەو کەسانەی دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە ژەمی سێیەمیش وەربگرن
مەودا میدیا-

رۆژانە چەندین کەس لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت "ئەو کەسانەی پێش شەش مانگ ژەمی دوومی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن ئێستا ژەمی سێیەم وەربگرن".

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د. سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "تائێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمار نەکراوە، ئەو کەسانەشی پێش شەش مانگ ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن". 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە کەرتی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "پشت بەو بودجە تەرخانکراوە دەبەستین کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە دابیندەکرێت و ھیوادارە حکومەت ھاوکاریان بێت".

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی پێنج کەسی بە کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن لە دهۆک راگەیاند و داوای لە هاوڵاتییانکرد زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە وەریبگرن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan