کوردستانی

دەستگیرکردنی چوار تیرۆریست لەم پارێزگایەی هەرێم راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی چوار تیرۆریست لەم پارێزگایەی هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا-

هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری و ئاسایش له‌ سلێمانی توانیویانه‌ چوار تیرۆرستی داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواکرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند "هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری و ئاسایش له‌ سلێمانی توانیویانه‌ چوار تیرۆرستی داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواکرابوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌موو رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌ دژی تیرۆرسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی قاره‌مانانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش به‌رده‌وامه‌ بۆ دادگاییكردنی داواكراوان له‌ هه‌ر شوێنێك بن تا بیانهێننه‌ به‌رده‌م دادگا بۆ وه‌رگرتنی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan