ئابووری

لەسەر دانەوەی پاشەكەوتی مووچە بانكی هەرێم روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر دانەوەی پاشەكەوتی مووچە بانكی هەرێم روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەپێی نوسراوێك كەبڵاوكراوەتەوە داوای فۆڕمی زانیاری لەسەر هەندێك فەرمانبەر كراوە و لە ناویشیدا داوای بڕی پاشەكەوتی مووچەكانیان كراوە.

نوسراوێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە باس لەوەدەكات "بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی هەرێم لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم بانكەكان كراوە باس لەوە دەكات ئەو فەرمانبەرانەی كە تەمەنیان 45 ساڵە و ماوەی زیاتر لە 15ساڵ خزمەتیان هەیە داوا كراوە فۆڕمی زانیاری فەرمانبەریان بۆ ڕەوانە بكرێت".

لە نوسراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو فەرمانبەرانەی كە لە دایكبوی 1975 بۆ 1957ن لە فۆڕمی زانیاریەكاندا ئاماژە بە بڕی پاشەكەوتی مووچەكەشیان بكرێت و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ماوەیەكی كەمدا ئەو زانیاریانە تەواو بكەن".

دەوترێت حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتیان سەرو 15ساڵە ئەگەر خۆیان خانەنشین بكەن پاشەكەوتی مووچەكانیان دەداتەوە.

لەو بارەوە مەودا میدیا پەیوەندی كرد بە عەبدوڕەحمان ساڵح ، بەڕێوەبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی لە وەڵامدا وتی "لەسەر پاشەكەوتی مووچە هیچ نوسراوێكمان بە دەستنەگەشتووە و تا ئێستا بە فەرمی هیچمان بۆ نەهاتووە".
Qaiwan
Qaiwan