کوردستانی

راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی 12 کاتژمیری رابردوو و پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمشەو و سبەینێ بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پێشبینی دەکرێت کەشی ئەم شەو لە سەنتەری شاری هەولێر و دهۆک ئاسمان نیمچە هەور بێت، بەڵام لە ناوچە شاخەویەکانی هەولێر باران بارین دەبێت، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین باران بارین بەشێوەیەکی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت وە لە کاتەکانی بەیانی نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت و کاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت، دوای نیوەرۆ کاریگەرەی شەپۆڵەکە زیاتر دەبێت بەتایبەت لە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و مێرگەسۆر و ناوچە شاخەوییەکان".

بری باران بارین لە ماوەی 12 کاتژمێر رابردوو لەهەندێک ناوچەی هەرێم:

هەولێر 1.9 ملم
سلێمانی 0.7 ملم
دهۆک 9.2 ملم
کەرکوک 0.5 ملم
پیرمام 5.3 ملم
چمچماڵ 1 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
شەمامک 1.2 ملم
ئاکرێ 8.6 ملم
بارزان 12.8 ملم
بازیان 3.4 ملم
دوکان 3.6 ملم
حاجی ئۆمەران 8 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم
هەڵشۆ 7.8 ملم
خەبات 3.2 ملم
میدان 0.2 ملم
سۆران 7.4 ملم
پێنجوین 3.2 ملم 
ماوەت 4.2 ملم 
قەڵادزێ 6 ملم
سمێلان 3.6 ملم
رەواندز 0.2 ملم
مێرگەسور 15.2 ملم 
چۆمان 6.6 ملم.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan