کوردستانی
بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رووی لە کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو بەرهەمەی هاوردە دەکرێت لە سنوورەکانەوە پشکنینان بۆ ئەنجام دەدرێت ئەگەر خراپبن دەگەڕێندرێنەوە.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، تەنها بەرهەمە سەوزەکانی وەک و توور، شێلم و کاهوومان هەیە، بەرهەمەکانی دیکە لە 80% بۆ 85% بەرهەمی دەرەکین".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرهەمەکانی خەیار، تەماتە و پیاز و میوەکانیش زیاتر لە دەرەوە دەهێنین، هاوردەکردنمان زیاتر لە رێگەی ئێرانەوەیە بەهۆی نزیکی لە شاری سلێمانی، بەڵام شارەکانی هەولێر و دهۆک زیاتر لە تورکیاوە هاوردە دەکەن".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بەرهەمەی هاوردە دەکرێت لە سنوورەکانەوە پشکنینان بۆ ئەنجام دەدرێت ئەگەر خراپبن دەگەڕێندرێنەوە، ئەمەش وادەکات زیان بە فرۆشیاران نەگات".
س،ر

بیروڕا