کوردستانی

روونکردنەوەیەک بۆ شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک بۆ شۆفێران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاوتوچۆی هەولێر لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت کارکردنە بەگرێبەستی کۆن تاوەکو 15-3-2022 بەردەوام دەبێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "هەر گرێبەستێک کە لەهەر پێشانگایەک یان کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتنی ئوتۆمبێل تاکو رۆژی 2/1/2022 تۆمار کرابێت، کاری پێدەکرێت بە مەرجێک گرێبەستەکە لە پێشانگەی شارەکانی هەرێم کرابێت".   
  
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە و لەسەر ئەو هاوڵاتییەی  کە دەیەوێت ئوتومبێلەکە بخاتە سەرناوی خۆی لەکاتی هاتنی بۆ هاتوچۆ وێنەی گرێبەستەکەی لەلابێت و لە بەشی یاسایی لەسەرەتا پەسەندی ( تصدیق) بکات لەبەشی یاسایی، ئینجا دەست بکات بەکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی".

باسی لەوەشکرد "کارکردنە بەگرێبەستی کۆن تاکو ڕۆژی 15/3/2022دەبێت، هەروەها سەبارەت بەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنانەش کە لەدوای 2/1/2022 کراون پێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنیان هەبێت و لەکاتی هاتنیان بۆهاتوچۆ لەلایان بێت و سەرەتا لەبەشی یاسایی پەسەندی بکەن".
  
س،ر
Qaiwan
Qaiwan