کوردستانی

نرخی نەوتی حکومی بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی حکومی بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپیی ماڵان روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت ئەمجارە نەوتی سپیی بە نرخی 90 هەزار دینار دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی کانونی دووەمی 2022 کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی  رایگەیاند "لەماوەی رابردوودا لە ناوچە شاخاوی و زۆر ساردەکان نەوتی سپیمان دابەش کرد کە حکومەتی هەرێم دابینی کرد و بەرانبەر 55 هەزار دینار دەدرا بە هاوڵاتییان و تائێستاش لە هەندێک ناوچە بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ بەغدا رێککەوتنمان هەیە کە 250 ملیۆن لیتر نەوتمان بۆ بنێرێت و تائێستاش 50 ملیۆن لیتر دێت و دەست بە دابەشکردنی کراوە، بەڵام نرخی ئەمجارەی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەر بەرمیلێک 90 هەزار دینارە، ئەوەش لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە ئەو نەوتە تا دەگاتە هەرێم ئەوندە دەکەوێت".
  
س،ر
Qaiwan
Qaiwan