کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییان سەبارەت بە نەوتی سپی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا به‌رده‌وامه تائێستاش نزیکەی 63 ملیۆن لیتری دابین كردووه و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش له سنووری هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌رده‌وامه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ورده‌كاری دابینكردن و دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی خستووەتەڕوو کە به‌م شێوه‌یه‌یه:

پارێزگای هه‌ولێر-
پارێزگای هه‌ولێر پێویستی به (92.345.400) لیتر هه‌یه، به‌ڵام تا رێکەوتی 6ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی (25.714.819) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (23.690.800) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، رواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه، كۆیە) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی (1.534.600) لیتر به‌سه‌ر ده‌وورووبه‌ر (واتا خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌شكراوه و ( 67.120.000) لیتر ماوه كه پێویسته دابین بكرێت.
پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە-
پارێزگای سلێمانی پێویستیی به (91.749.000) لیتر هه‌یه، تاكو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (17.172.985) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8.044.000) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌شكراوه و ( 6.826.000) لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و (1.852.000) لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجەش دابه‌شکراوه.
پارێزگای دهۆك-
بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه له (53.829.600) لیتر، تاکو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (18.585.000) لیتر دابیکراوە و له‌و بڕه‌ش (13.378.400) له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌شكراوه و له ده‌وورووبه‌ریش واتا (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (6.554.200) لیتر دابه‌شكراوه، هه‌روه‌ها بڕی (35.405.000) لیتر ماوه دابین بكرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌ر خێزانێك 200 لیتری پێ ده‌درێت به نرخی 55 هه‌زار دینار و کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت و نه‌وته‌كه‌ش له به‌رزترین ئاستی كواڵێتیدایه.
ر. ئ.
بیروڕا