کوردستانی

عومەر کورتەباڵا خەڵاتی باشترین سەرۆکی رێکخراوی پێ بەخشرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومەر کورتەباڵا خەڵاتی باشترین سەرۆکی رێکخراوی پێ بەخشرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا عومەر کورتەباڵا، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان خەڵاتی باشترین سەرۆکی رێکخراوی لەلایەن کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێ بەخشرا لە پای ئەو ساڵانەی خزمەتی بە  توێژی کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 11ی کانوونی دووەمی 2022 عومەر کورتەباڵا (عومەر جەبار ساڵح)، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان مەڵبەندی گشتی بانگهێشتکرا بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی باشترین سەرۆکی رێکخراوی لەلایەن کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێ بەخشرا".

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەو خەڵاتە بە عومەر کورتەباڵا بەخشراوە لە پای ئەوەی ساڵانێکە کاردەکات لە بواری کاری رێکخراوەیی و خزمەت بە توێژی کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستی تایبەت  لە هەرێمی کوردستان و کە بەردەوامە لە داخوازی و داواکارییەکانی بۆ کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە گشت بوارەکاندا هەر لە دابینکردنی پێداوویستییەکانەوە بە گشتی".

ئەوەش هاتووە "سەرۆکی کورتەباڵاکانی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردن، لە هاوکارییەکان لە گشت بۆنە ئایینی و نیشتمانییەکان، پێشتریش لەلایەن کۆمکاری رێکخراوەکەمئەندامییەکانی عیراق بە باشترین کەسایەتی ساڵی(2022) دیاری کراو خەڵاتی(سفیرالاعاقە فی کردستان عیراق/سلێمانی)پێ بەخشرا".
   
    
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan