کوردستانی

لە بەغداوە دڵنیایی بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغداوە دڵنیایی بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا-

لە بەغداوە دڵنیایی لە ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان دەرێت و نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستانیش ده‌ڵێت "بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکومه‌تى عیراق به‌ دڵنیاییەوە بڕه‌ پاره‌که‌ ده‌نێرێت".

فارس عیسا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غدا به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى راگه‌یاند "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى ئێستا له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه‌، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌  به‌پێى پرۆژه‌یاسای نوێى دارای (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به‌ هه‌مان شێوەی‌ ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ ساڵى داهاتوو، به‌پێى یاسای ئیداره‌ى مالى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عیراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ 200 ملیاره‌که‌ى هه‌رێمیشه‌وه‌ و تائێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه‌ له‌و رووه‌وه‌".

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی "به‌ دڵنیاییەوە بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکومه‌تى عیراق 200 ملیار دیناره‌که‌ ده‌نرێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan