کوردستانی
کەشانسیی هەرێم باسی بەفر بارین لە ئەمشەودا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات ئەمشەو لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەبەردەوام بێت و بەفریش لە ناوچەشاخاوییە سنووریەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات ببارێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات ئەمشەو لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەبەردەوام بێت و بەفریش لە ناوچەشاخاوییە سنووریەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات ببارێت.
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، ئەمشەو ئاسمانى هەرێمی کوردستان هەور دەبێت وە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەى بارانى مام ناوەند بۆ نمەباران کاریگەریەکەى لەکاتەکانى بەیانى زوودا لاواز دەبێت و بەفریش لە ناوچەشاخاویە سنووریەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات دەبارێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، نزمترین پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە و بەرزترینیش پلەیک نزم دەبێتەوە. تەم ومژ و خراپی مەودا بینین لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و گەرمیان کەم دەبێتەوە.
بڕى بارانى 12 کاتژمێرى رابردوو:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
شەمامک 0.1 ملم
پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانى 14.7 ملم
هەڵەبجە 24.4 ملم
چەمچەماڵ 8.6 ملم
ئاکرێ 5.8 ملم
بارزان 6.0 ملم
بازیان 12.6 ملم
دەربەندیخان 36.8 ملم
دوکان 17.4 ملم
حاجى ئۆمەران 3.8 ملم
هەڵشۆ 6.0 ملم
کەلار 3.4 ملم
مەیدان 19.4 ملم
سۆران 3.6 ملم
پێنجوێن 27.2 ملم
ماوەت 11.0 ملم
قەڵادزێ 10.0 ملم
سمێلان 0.4 ملم
مێرگەسۆر 3.4 ملم
سیدەکان 5.6 ملم
چۆمان 1.2 ملم
کەرکوک 11.9 ملم
خورماتوو 26.1 ملم
خانقین 2.9 ملم
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


