کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە وەزیری تەندروستیی هەرێمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە وەزیری تەندروستیی هەرێمەوە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت سەرەتای شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهێز و خێرایە لە بڵاوبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانونی دووەمی 2022 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە رێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ".

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan