کوردستانی

روونکردنەوە لەبارەی کەمی بەنزینەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە لەبارەی کەمی بەنزینەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی بەنزینەوە روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە نزیكەی 6 ملیۆن لیتر بەنزینە.

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "فەرمانگەی کانزاکان لە زاخۆ دەکرێتەوە، چونکە زاخۆ ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی".

ئاماژەی بەوەشکرد "رێگە بە هیچ گەندەڵییەک نادەم لەناو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و رێگەش نادەم بە ناحەق لە وەزارەتەکەم دەربچێت".

وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی کەمی بەنزینەوە وتی "هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە نزیكەی 6 ملیۆن لیتر بەنزینە و ئەو بەنزینەی بڕیاربوو عیراق بینیرێت بەشی پێداویستییەكانی هەرێم ناكات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan