کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن
مەودا میدیا-

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لە دەستپێکردنەوەی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە راگەیەندراوەکەی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی هاتووە "سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تایبەت بە هاتنە ناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە رۆژی چوارشەمە بەرواری 12ی کانوونی دووەمی 2022 دەستیپێکردووەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرانبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیارییەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan