کوردستانی
بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو کۆڵبەر برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "رۆژی سێشەممە 12ی کانونی دووەمی 2022 بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بە ناوی (یاسر سەحرایی) قاچی بە سەختی برینداربوو".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاسر خەڵکی گوندی کۆڵسەی شاری جوانڕۆیە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە نەخۆشخانەکانی پاوه کراوە.
هەروەها رۆژی شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 هەر لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی"محەمەد عوسمان" کە تەمەنی 40 ساڵ بووە بەهۆی مینەوە برینداربووە.
س،ر
هەروەها رۆژی شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 هەر لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی"محەمەد عوسمان" کە تەمەنی 40 ساڵ بووە بەهۆی مینەوە برینداربووە.
س،ر
بیروڕا



