کوردستانی

خەسوویەک لەسەر کوشتنی زاواکەی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەسوویەک لەسەر کوشتنی زاواکەی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد، دەرکەوت هاوڵاتییەکەی گەڕەکی راپەڕین لەلایەن خەسوویەوە شەو لە کاتی خەودا بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.
  
ئەمڕۆ چوارشەممە لە روونکردنەوەیکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد "دوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی راپەڕینی شاری کەرکوک، دەرکەوت دایکی ژنی تاوانلێکراوەکە، واتە خەسووی، بە سێ فیشەک کوشتوویەتی".  
  
باسی لەوەشکردووە "کێشەی نێوان ئەو خەسوو و زاوایە کۆنە و کۆمەڵایەتی بووە، بۆ سەردەمی ئاوارەیی دەگەڕێتەوە و چەند ساڵێکە خەسووەکەی بیر لە کوشتنی ئەو زاوایەی دەکاتەوە بە سەردان هاتووەتە ماڵیان لە کەرکوک، ئامانجی ئەم سەردانەشی ھەر بۆ ئەوە بووە".  

ئافرەتەکە ناوی (ر. ح.) و تەمەنی 40 ساڵە، لەلایەن پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەکانی کەرکوکەوە دەستگیرکراوە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە دوای کوشتنی زاواکەی بە ناوی عەلا حەمود ھەڵساوە بە فڕێدانی تەرمەکەی و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە. 

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan