تەندروستی

نەبوونی زانیاری سێكسی هۆكاری تەڵاقە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەبوونی زانیاری سێكسی هۆكاری تەڵاقە
مەودا میدیا-

 ئاشناكردنی گەنجان بە بابەتە سێكسیەكان و ژن و مێردایەتی پێش هاوسەرگیری زۆر گرنگ و زەرووییە، چونكە بەڕای شارەزایان نەبوونی زانیاری سێكسی هۆكاری %90ی جیابوونەوەی هاوسەرانە.

شارەزایانی ئێرانی لە بواری پەیوەندی سێكسی نێوان هاوسەران ده‌ڵێن "كەمی پەروەردە و لێهاتووی لە چالاكیەكانی ژیانی ژن و مێردایەتی هۆیەكی سەرەكیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەنجان به‌ كێشه‌كان پاش هاوسەرگیرى".

ئەوەش دەخەنەڕوو "هۆكاری تەڵاق بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كەوا خێزانەكان ئەم جۆرە زانیاریانەیان لە منداڵەكانیان قەدەغكردوە، بۆیە ئەوانیش ناچارن پەنا ببەنەبه‌ر هاوڕێكانیان یاخود سایتە سێكسیەكان، بێگومان ئەمەش هۆكارێكی دروست نیە بۆ بە دەست خستنی زانیاری لەوبارەیەوە".

هەروەها "ئامۆژگاری خیزانەكان دەكه‌ن بەوەی كە پێش هاوسەرگیری پەروەردەیەكی دروست و زانیاری گونجاو لەوبارەیەوە بدەنە نەوەكانیان بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو كێشانە نەبنەوە".
Qaiwan
Qaiwan