گشتی

سێ رێنمایی زۆر گرنگ لەکاتی شۆفێری کردن لە کەشی تەم دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رێنمایی زۆر گرنگ لەکاتی شۆفێری کردن لە کەشی تەم دا
مەودا میدیا-

زۆر جار بەهۆی دروستبوونی شێی زۆر و ناجێگیری کەشوهەواوە تەمێکی زۆر دروست دەبێت و ئەوەش هەندێکجار دەبێتە هۆی دروستبوونی رووداوی هاتوچۆ، بەڵام لێرەدا دەتوانیت بە جێبەجێکردنی ئەم رێنامییانە بەدوربیت لە رووداو.

یەکەم: خێراییەکەت کەمبکەرەوە، لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەشوهەوای ئاسایی لە کەشی تەم-دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەمبکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی دیکەی لە ناکاو، ئەگەر ریژەی بینین گەشتە رێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبیلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر لاینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. 

دووەم: هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە، رووناکی زۆر نا، دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات رووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە نزمەکان سوودیان نییە ئەوا لایتە بەرزەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجکتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی دیکەی سەرشەقامەکە ببینرێیت.

سێیەم: بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت، شۆفێری کردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم رێکارانە بگریتەبەر، رادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی دیکە مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئوتومبیلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەکانی دەرەوە بێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن