عیراقی
بەم نزیکانە چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ موقتەدا سەدر بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێکھێنانی حکومەت ئەنجام دەدەن.

لە لێدوانێکدا عەلی فەتلاوی، ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند "تا دوێنێش رێککەوتن و دەرگای کراوە ھەبووە لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدردا".
عەلی فەتلاوی دەشڵێت "ناکۆکییەکانیان لەسەر بەشێکی کەمی بۆچوونەکانە، بەڵام سوربوون لە ھەردوو لاوە ھەیە بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و کارکردن لەسەر پێکھێنانی حکومەت".
جەختیشیکردەوە، ئەو لێکتێگەیشتنانە کرانەوەی سیاسی بەدوادا دێت، بەم نزیکانەش دانیشتنی ئاشکرا لە نێوان ھەردوولادا ئەنجام دەدرێت.
ر. ئ.