کوردستانی
خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021 و سبەینێ دووشەممەش مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، سبەینێ دووشەممە 17ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە دابەش دەکرێت.
هەروەها بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی بێت، هەر سبەینێ دووشەممە مووچەی دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشکراوە.
س،ر

بیروڕا