کوردستانی
بەهۆی مەترسیی داڕمانەوە تونێلێک داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە تونێلی ماوەران کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە بەشێوەیەکی کاتی داخراوە لەبەر مەترسی داڕمان.
لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە "سەرجەم شوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام وادیارە لەبەشێک لە دەروازەی تونێلی تەواو نەکراوی (ماوەران) کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە درزێکی گەورە دروستبووە کەئ ەگەری داڕمانی لێدروستبووە،بۆیە تونێلەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "شوفێران لەو ماوەیە وەکو رێگەی بەدیل هەر دەتوانن رێگەی هەولێر - شەقڵاوەی کۆن بەکاربهێنن".
س،ر

بیروڕا