کوردستانی

کەشناسیی هەرێم کاتی بارینی بەفری لە سەنتەری شارەکان دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم کاتی بارینی بەفری لە سەنتەری شارەکان دیاریکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایەگەیاند، چوارشەممە شەپۆلی دووەمی بەفر بارین دەستپێدەکات و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما روو لە دابەزینێکی بەرچاو دەکەن.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "ئێستا شەپۆلی بەفر بارین بەشی هەرە زۆری ناوچە شاخاوییەکان و بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کەوا بەرزیان لە رووی ئاستی دەریاوە لە سەرووی هەزار مەترە، گرتووەتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارینی بەفر لە رۆژی چوارشەممە و بەرەبەیانی پێنجشەممە، تەنانەت بگاتە ئەو بەرزیانەی کە 600 مەتریشن لە ئاستی رووی دەریا، واتە دابارینەکە زیاتر دێتە خوارەوە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری شارەکان، لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەوە دەتوانین بڵێین شەپۆلەکە کۆتایی دێت".
 
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە چەند شوێنێک لافاو دروستبووە و لە هەندێک ناوچەش بەهۆی بارینی زۆری بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان دروستبووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب