عیراقی

دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەدات
مەودا میدیا-

دادگاى فیدراڵیی عیراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ‏ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى دیاریكرد.‏

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا دادگای فیدراڵی عیراق، رۆژی چوارشەممەی داهاتووی دەستنیشانکرد، ‏له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عیراق.‏

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژى نۆى ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م دانیشتنى خولی پێنجەمی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، ‏له ‌دانیشتنه‌كه‌دا مه‌حمود مه‌شهه‌دانى دۆخى ته‌ندروستیی تێكچوو و برایه‌ نه‌خۆشخانه‌، ‏پێشئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان، بڕیاردرا جێگره‌وه‌كه‌ى دانیشتنه‌كه‌ ‏به‌ڕێوه‌ببات و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش هەڵبژێردرا. ‏

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو مه‌حمود مه‌شهه‌دانى و پەرلەمانتارێكی دیكە له‌ دادگاى فیدراڵى ‏سكاڵایان تۆماركرد و دانیشتنه‌كه‌یان به‌ ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا. ‏

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان