عیراقی
دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەم شارە بیسترا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە، دوو تەقینەوە لە دوو ناوچەی جیاوازی بەغدا روویانداوە، یەکێکیان باڵەخانەی بانکی جیھانی کردووەتە ئامانج و ئەوەی دیکەیان کۆگایەکی خواردنەوە کحولییەکان.

میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، بۆمبێکی چێنراو لە شەقامی بەردەم لقێکی بانکی جیھان لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی کەڕادە تەقیوەتەوە، زیانی زۆری بە باڵەخانەکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گەیاندووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، تەقینەوەکەی دیکەش بە ھەمان شێوە بۆمبی چێنراو بووە و کۆگایەکی خواردنەوە کحولییەکانی کردووەتە ئامانج لە نزیک شانۆی نیشتیمانی لە ناوچەی کەڕادە و زیانی مادی بە کۆگاکە گەیاندووە.
ر. ئ.
ر. ئ.