عیراقی

هادی عامری بۆ ئەم مەبەستە دێتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


هادی عامری بۆ ئەم مەبەستە دێتە هەولێر
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شاندێکی هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری دێتە هەولێر، بە پێی زانیارییەکان مەبەستی ئەو سەردانە گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و پرسی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی بەرپرس بە ماڵپەڕی (شفق نيوز)ـی راگەیاندووە "ئەمڕۆ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی شاری هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە".

باسی لەوەشکردووە "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و شێوازی هاوپەیمانییەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت".

لە دوای راگەیاندن و پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 موقتەدا سەدر کە خاوەنی 73 کورسییە لە زۆربەی بۆنە و لێدوانەکانیدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی "زۆرینەی نیشتمانی" دەکاتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای پێکهێنانی حکومەتی تەوافق دەکەن.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان