کوردستانی
هەموو هاتوچۆیەک بۆ ئەم شارەی هەرێم راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ریگەیاند، رێگەکانی دەباشان، سلێمانی دەربەندیخان و پێنجوێن و بازیان بەربەستکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ریگەیاند، رێگەکانی دەباشان، سلێمانی دەربەندیخان و پێنجوێن و بازیان بەربەستکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئاگاداری شۆفێران دەکاینەوە کە بەهۆی بارینی بەفر و لە بارنەبوونی کەشوهەوا ئەم رێگایانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون.
ئەو رێگایانەی هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە بریتین لە:
- رێگەی دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە و تونێلی پێشڕەو.
- رێگەی سلێمانی- دەربەندیخان بەربەستکراوە.
- رێگەی پێنجوێن بەربەستکراوە.
- رێگەی سلێمانی- قەیوان بەربەستکراوە.
- رێگەی سلێمانی- مێرگەپان بەربەستکراوە.
- رێگەی تاسلوجە- بازیان هاتوچۆ تیایدا مەترسیدارە.
- رێگەی دوکان- تاسلوجە هاتوچۆ تیایدا مەترسیدارە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی گشت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن وباشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



