کوردستانی

خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا-

خشتەی پێدانی کارەبا موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گۆڕانکارییان بەرسەردا دێت، ئەویش بۆ ماوەی ئەو چەند رۆژەیە کە بەهۆی بارینی بەفرەوە راگەیەندراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بێت کە تیادا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەكانی سنووری شاری سلێمانی دەكەین، بەپێی ئەو بەرنامەی پێشتر دیاریكرابوو بۆ كاركردنی مۆلیدەكان كە ئاماژەی پێدراوە بۆ رۆژە پشوو فەرمییەكان كاتەكانی پێدانی كارەبای موەلیدەكان لە رۆژانی ئایندەدا دەگۆڕێت".

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە رێكەوتی 18 و 19ی 1ی 2022 پێدانی كارەبا بەمشێوەیە دەبێت, بەیانیان كاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ كاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan