کوردستانی

وەزارەتێک بڕیاری راگرتنی مووچە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتێک بڕیاری راگرتنی مووچە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان رایدەگەیەنێت هەر پێشمەرگەیەک تا 20ی کانونی دووەمی 2022 ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەکەى رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، کە لەزووترین کاتدا لە نزیکترین بنکەی تەندروستی، ڤاکسین وەربگرن، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 20ی کانونی دووەمی 2022".  

ئاماژەى بەوەشکراوە "لەم بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و مووچەکانیان رادەگیرێت".  

س،ر
Qaiwan
Qaiwan