کوردستانی
رێگەکان پاک دەکرێنەوە و لـم و خوێ دەڕێژرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ حاڵەتێکی رێگە گیران و رووداوی نەخوازراو رووینەداوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو رێگەیانەی ئەگەری بەستنی هەیە خوێ یان لم رێژ دەکرێن.
فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی تیمی شارەزا لە بەهاناوەچوون و بەفردا و ئامێری تایبەت ئامادە دەکەین لەو شوێنانەی کە ئەگەری بەفربارین و لافاوی زیاتر هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانەیا تیمەکانمان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی لە ئامادە باشیدا بوون و لە سێ رۆژ پێش ئێستا، هەروەها تیمەکانمان لەئێستادا لە رێگەکانی ئەزمەڕ، دووکانیان و شارباژێڕ و سیتەک و پێنجوێن و گوندەکانی دیکەی دەوروربەری پێنجوێن و چەند ناوچەیەکی دیکە کە بەفری زۆری لێباریوە لە ئامادە باشیدایە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا حاڵەتی نەخوازراو رووینەداوە و مەگەر ماوەیەکی کەم رێگەی شوێنێک گیرابێت ئەویش بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بووە، هەروەها تائێستاش هیچ رێگەیەکی سەرەکی نەگیراوە و هەمووی لە بەفر پاککراونەتەوە".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی وتی "هەموو ئەو شوێنانەی کە دەزانین ئەگەری بەستنی هەیە ئامێری تایبەتمان هەیە بۆ رشتنی خوێ و لم، بۆیە ئەمشەو یان سبەینێ ئەو رێگەیانەی ئەگەری بەستنی هەیە خوێ یان لم رێژ دەکرێن".
س،ر

بیروڕا