کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دوکان - سلێمانی نزیک ناحیەی سورداش دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو رووداوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکە لە نەخۆشخانەی پیرەمەگرونە ئەگەر دۆخی جێگیرنەبێت دەهێنرێتە سلێمانی".
بەهۆی بارینی بەفرەوە و دابەزینی پلەکانی گەرماوە دۆخی کەشوهەوا ناجێگیرە و هاتوچۆی سلێمانیش هۆشداری دەدات بە شۆفێران کە بە وریاوە شۆفێری بکەن، بۆئەوەی تووشی رووداو نەبن.
س،ر