کوردستانی
راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كهشوههوای ئهمڕۆ سێشەممە 18ی کانونی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 19ی کانونی دووەمی 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردهوه.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە بە گشتى، سبەینێ شەپۆلێکى بەفر بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "بارستە هەواییەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات، بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بە بەفر دەبێت، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى دهۆک هەڵەبجە بەفر بارینى دەبێت لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سەنتەرى هەولێر سەرەتا نمە بارانى دەبێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە سەنتەرى کەرکوک ئەگەرى بەفر بارین بە تێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت، رۆژى پێنجشەم رێکەوتى 20-1-2022 لە کاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت".
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکوک بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
س،ر