کوردستانی
هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری به هاوڵاتییان دەدات و رایدەگەیەنێت رێگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆ سه‌ر چیای سه‌فین به‌هۆی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه سه‌لامه‌ت نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری به هاوڵاتییان دەدات و رایدەگەیەنێت رێگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆ سه‌ر چیای سه‌فین به‌هۆی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه سه‌لامه‌ت نییه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه "رێگه‌ی چیای سه‌فین له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپانه‌وه به‌ره‌و دیوی دابه‌زین بۆ هیران شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كی لێدرووست بووه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ڵخلیسكان، بۆیه داوا ده‌كرێت ئه‌و رێگه‌یه به‌كارنه‌هێنن".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه "هاوڵاتییان بۆ بۆ حاڵەتی پێویست دەتوانن رێگه‌ی شەقڵاوە - هیران بەکاربهێن کە لەکاتی ئێستادا کێشەی نییە".
س،ر
س،ر