کوردستانی

کێشەی کارەبای ئەم ناوچەیە چارەسەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی کارەبای ئەم ناوچەیە چارەسەرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای دوو رۆژ کێشەی هێڵى 132 کەى ڤی تاسڵوجە – دوکان بە تەواوى چارەسەرکراوە.

سامان سابیر، لێپرسراوى بەشى هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتیى گواستنەوەی وزەى کارەباى سلێمانى رایگەیاند "دواى ئەوەى رۆژی 16ی ئەم مانگە، بەهۆى شۆرتێکى کارەبا هێڵى 132 کەى ڤى-ی تاسڵۆجە – سلێمانى لەکارکەوت، تیمەکان گەیشتنە وێستگەى گۆڕینى کارەباى 132 کەى ڤى ABB ى دوکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە و گەڕاندنەوەى كارەبا بۆ ناو قەزاى دوکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "شۆرتەکە زیانى بە وێستگەى گۆڕینى کارەباى تاسڵوجەش گەیاندبوو، بەڵام دواى دوو ڕۆژ کارکردنى بەردەوام بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 4:40 توانییان کێشەکە بە تەواوى چارەسەر بکەن و کارەبا بۆ هێڵەکە بگەڕێننەوە".

هاوکات عەبدوڵڵا عەلى، لێپرسراوی بەشى چاکسازیی وێستگەکانى گواستنەوەى کارەباى سلێمانی باسی لەوەکرد "لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵى چاککردنەوەى کێشەى وێستگەى مۆبایلى 132 کەى ڤى-ی تەکییە و وێستگەى ABB ین لە دوکان".

کارەبای سلێمانی ئەوەی خستووەتەڕوو "سەرەڕای نالەباریی کەشوهەوا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەڵام تیمەکانیان بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی کێشەکان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan