کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای PCR بە رێژەی %40.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی هاوڵاتییان و ئاسانکاری پێویست بۆ رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی پێداچوونەوە بە میکانیزم و نرخەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا PCR دەکات و نرخەکان بە نزیکەی رێژەی 40% لەنرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمکرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ نەخۆش و بەرکەوتووانی نەخۆش لە نەخۆشخانە حکومیەکان بە خۆڕایی دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب