کوردستانی

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک لە قەزای شارەزوور.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە قەزای شارەزوور تۆمەتبارێك تەقە لە كەسێك دەكات و كەسەكە دەكوژێت و هەڵدێت، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور و پۆلیسی بەڵگەكانی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و ھێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئانجام دەری تاوانەكە دەستیپێكرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا هەمان شەو تۆمەتبارەكە لە دەوروبەری قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور بەھاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان دەستگیربكرێت".
 
ئاماژە بەوەشدراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، م ، ك لەدایكبووی 1991)دانیشتوی قەزای شارەزور ،بەبڕیاری بەڕێز داوەرو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب